تەندروستی بە فەرمی هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆلێرا ئاشكرادەكات



تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، چەند ڕۆژێکە حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆلێرا لە ئاستێکی دیاریکراودا وەستان، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو، جەختیشدەكاتەوە، حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە وەکو کۆلێرا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دەبێت هاووڵاتیان زۆر وریا بن و ئاوی پاک بۆ خواردنەوە و لە پێداویستی ڕۆژانەیان بەکاربهێنن، بەتایبەت ئاگاداری ئاوی بیر بن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک بیر، کە ئاویان لێ دەردەهێنرێت لەژێر چاودێریدا نین و هۆکاری تووشبوونن بە کۆلێرا.”

جەختیشی كردەوە، “ئێمە حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە وەکو کۆلێرا مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، پێویستە هاووڵاتیان خۆیان لە هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە بپارێزن”.

د. سەباح ڕایگەیاندبوو، لە کۆتایی مانگی ئابی ڕابردوودا، 10 حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و نەخۆشییەکە ساڵانە لە پارێزگاکە و لە سەرتاسەری عێراقدا هەبووە و دەشڵێت: “داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا وریا بن” .

ڕۆژی 27ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی بە سکچوون و ڕشانەوە ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، “گومانیش دەکرێت ئەوە ئاماژە بێت بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا”.

تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاووڵاتیان كردبوو “خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و خواردنی سەردانەپۆشراو و تەنها ئەو ئاوە بەکاربهێنن، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە دابینکراوە لەگەڵ ئاوی ناو دەبە و لەقوتوونراو”.

چین جۆرێكی جلوبەرگ قەدەغە دەكات
پێشت چین جۆرێكی جلوبەرگ قەدەغە دەكات
قوباد تاڵەبانی:رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە
دواتر قوباد تاڵەبانی:رۆژانێک دێت هەموو لایەکمان پەشیمان دەبینەوە
ەیوەندیدار