وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی لە دەوامی مامۆستایاندا کرد



وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاری‌ دا لە ساڵی نوێی خوێندندا گۆڕانكاری‌ له‌ ده‌وامی‌ مامۆستایاندا بکات.

به‌گوێره‌ی‌ فه‌رمانێك كه‌ به‌ ئیمزای‌ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركراوه‌، له‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندندا مامۆستایان پابه‌ند ناكرێن به‌ مانه‌وه‌ له‌ ناو قوتابخانه‌دا دوای‌ ته‌واوبوونی‌ وانه‌كانیان.

ڕوونیشکراوەتەوە کە مامۆستایان سەرپشک دەکرێن لە مانەوەیان لە ناوەندەکانی خوێندندا.

بڕیارە ڕۆژی 13ی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتە کیێڤ
پێشت وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتە کیێڤ
چین لە کێبڕکێی پیشەسازی ئۆتۆمبێل سەرکەوتوو دەبێت؟
دواتر چین لە کێبڕکێی پیشەسازی ئۆتۆمبێل سەرکەوتوو دەبێت؟
ەیوەندیدار