وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەشتە کیێڤ



ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانێکی ڕانەگەیەندراوی بۆ کیێڤ ئەنجامدا و لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆکراینا باسی لە دۆخی هێرشی بەرپەرچدانەوەی سوپای ئۆکرانیا و هەروەها هەوڵەکانی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بلینکن لەگەڵ سەرۆک ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆک وەزیران دێنیس شمیهال و دیمیترۆ کولبا، وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.

هەروەها پێشبینی دەکرا بلینکن زیاتر لە یەک ملیار دۆلار لە بودجەی نوێی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا ڕابگەیەنێت.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە پشتیوانی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوەی سوپای ئۆکراینا بۆ ئەم قۆناغەی شەڕی دژی لەشکرکێشییەکانی ڕووسیا پێویستی پێیەتی دابین بکرێت.

هەر لە میانی سەردانەکەیدا بلینکن بەشداری لە مەراسیمی دانانی تاجە گوڵینە کرد لە گۆڕستانی بێرکۆتسکی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی ئەو سەربازانەی لە پێناو بەرگریکردن لە وڵات گیانی خۆیان بەختکردووە.

یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
پێشت یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی لە دەوامی مامۆستایاندا کرد
دواتر وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاریی لە دەوامی مامۆستایاندا کرد
ەیوەندیدار