نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو دوو عومرەکارەی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ دەستگیرکران



ئەو دوو عومرەکارەی بە هۆی ڕۆشتنیان بۆ بینینی یارییەکی تۆپی پێ لە سعودیە دەستگیرکرابوون، گەیشتنەوە هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە دوای هەوڵى بەردەوامی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ حکومەتی شانشینی سعودیە، توانرا دوو هاووڵاتیی هەرێمى کوردستان ئازاد بکرێن کە ڕۆژی 12ی مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی شانشینی سعودیە لە شاری تائف دەستگیر کرابوون.

ئەوەشیخستەڕوو کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ عومرەکارەکان لە هەولێر بە کەسوکاریان شاد بوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم دوو هاوڵاتییە بە مەبەستی بینینی یاریی تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری تائفیان کردبوو و بە هیچ سەرپێچییەک تۆمەتبار نەبوون، تاوەکوو شایانی سزادان و زیندانیکردن بن، ئەوەی ڕوویداوە تەنیا ناشارەزایی بووە بە هەندێک ڕێسای ئەو وڵاتە”.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سوپاسی ئاراستەی باڵیۆزخانەی عێراق لە سعودیە و کونسوڵگەریی گشتی لە جەدە کرد لە بەرانبەر هاوکاری و هەماهەنگییان، هاوکات بەخێرهاتنەوەی هەردوو هاووڵاتییەکەشی کرد بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو کەسوکاریان.

کۆبوونەوەکەی حکومەت کۆتایی هات و زانیاری نوێ دەربارەی مووچە ڕاگەیەندرا
پێشت کۆبوونەوەکەی حکومەت کۆتایی هات و زانیاری نوێ دەربارەی مووچە ڕاگەیەندرا
نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
دواتر نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
ەیوەندیدار