کۆبوونەوەکەی حکومەت کۆتایی هات و زانیاری نوێ دەربارەی مووچە ڕاگەیەندرا



کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە بێ ئاشکراکردنی بڕیارەکانی کۆتایی هات، میدیای یەکێتیش بڵاویکردەوە کە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا دواپێشھاتەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و بارودۆخی مووچە لە ھەرێمی کوردستان و بەرەئەنجامی دواکۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ وەفدی ھاوتایان لە بەغدا خرایەڕوو.

بەڵام هیچ وردەکارییەکی دەربارەی بڕیارەکانی حکومەت ڕانەگەیاند.

دوای کۆبوونەوەکە میدیا یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، “لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی دارایی راسپێردرا بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران”.

ڕاشیگەیاند “چاوەڕواندەکرێت ھەفتەی داھاتوو خشتەی مووچەی مانگی تەمووز بڵاوبکرێتەوە و بە داھاتی ناوخۆ و قەرزەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و ئەو کورتھێنانەشی دروستدەبێت لە داھاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە”.

چین لە کێبڕکێی پیشەسازی ئۆتۆمبێل سەرکەوتوو دەبێت؟
پێشت چین لە کێبڕکێی پیشەسازی ئۆتۆمبێل سەرکەوتوو دەبێت؟
نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو دوو عومرەکارەی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ دەستگیرکران
دواتر نوێترین زانیاری دەربارەی ئەو دوو عومرەکارەی لەسەر یارییەکی تۆپی پێ دەستگیرکران
ەیوەندیدار