پۆلیسێك لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێكدا کوژرا



تۆمەتبارێك پۆلیسێكی گەرمیان دەکوژێت و دواتر بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی داعش هەڵدێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مەفرەزەیەکی پۆلیسی زنانە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکیان دا کە لە گوندی دوڕاجی بووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە تۆمەتبار بەچەکی کڵاشیکۆف تەقەی لە مەفرەزەکەی پۆلیس کرد و لەئەنجامدا کارمەندێکیان بە ناوی تاریق عەبدولخالق، لەدایکبووی 1972 “فیشەک بەری دەکەوێ و شەهید دەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “گوندەکە دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی سەر بە داعش بۆیە تۆمەتبار لەدوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ مەفرەزەکەمان بۆ ئەو ناوچانە هەڵهاتووە کە چەکدارانی گروپی ناوبراو خۆیان تێدا حەشارداوە”.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە مەفرەزەکانیان لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدان.

ئاسایشی هه‌ولێر بۆ دایکان و باوکان، ” ئاگاداری‌ كچ و كوڕه‌كانتانبن”
پێشت ئاسایشی هه‌ولێر بۆ دایکان و باوکان، ” ئاگاداری‌ كچ و كوڕه‌كانتانبن”
ئەردۆغان لەسەر کەرکوك هەڕەشە دەکات
دواتر ئەردۆغان لەسەر کەرکوك هەڕەشە دەکات
ەیوەندیدار