ئاسایشی هه‌ولێر بۆ دایکان و باوکان، ” ئاگاداری‌ كچ و كوڕه‌كانتانبن”



‎ئاسایشی هه‌ولێر هۆشداری‌ به‌ دایك و باوكان ده‌دات و ڕایدەگەیەنێت، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێك جار لە لایەن كەسانێكی تۆمەتبارەوە بەمەبەستی کاری خراپ و نایاسایی بەکار دەهێنرێن.

‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، له‌ ڕاگەیەنراوێکدا داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات كه‌ لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و نهێنییەكانی خۆیان و وێنە و وردەكاریی ژیانی تایبەتی خۆیان بە خەڵكێك نەدەن كە دواتر لە دژی خۆیان و وەك چەكێك ئەو نهێنییانە بەكار بهێنن.
‎هاوکات، داوایەكی تایبەت لە دایكان و باوكان دەكات و ئاگاداریان دەکات منداڵەکانیان هۆشیار بكەنەوە و ئاگاداری كوڕ و كچەكانیان بن و ڕێگە نەدەن پەیوەندییەكانیان لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بگاتە ئاستێك كە نهێنیی تایبەتی و وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بگاتە دەست كەسانێك کە بەخراپ بەکاری دەهێنن و دواتر بەو هۆیەوە بۆ ئەنجامدانی كاری هەڵە و نایاسایی ناچار بكرێن.

دادگای فیدڕاڵی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیانی هەرێم بڕیاریدا
پۆلیسێك لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێكدا کوژرا
دواتر پۆلیسێك لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێكدا کوژرا
ەیوەندیدار