دوای چەندین ساڵ ئاشکرا دەبێت کە پێشنوێژی “مزگەوتی گەورە”ی شارێك جولەکە بووە



بەڵگەنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات پیاوێکی جولەکە چەند ساڵێك بانگبێژ و پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی نجامینای پایتەختی چاد بووە.

بە پێی بەڵگەنامەکە کە مێژووەکەی بۆ 61 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەمدواییە ئەرشیفی دەوڵەتی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، جۆرج حەمدانی کە جولەکەیەکی بە ڕەچەڵەك ئێرانی بووە، دوای گەیشتنی بە نجامینا دەبینێت مزگەوتی گەورەی شارەکە بانگبێژ و پێشنوێژی نەبووە.

بە پێی بەڵگەنامەکە کە ئێرێ لاڤی دیپلۆماتکار و بەرپرسی ئەوکاتی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیلی ناردووە، حەمدانی خۆی وەك موسڵمان ناساندووە و پێشنیازی کردووە ئەو کەلێنەیان بۆ پڕ بکاتەوە، بۆیە رۆژانە جولەکەکە لەکاتی بانگدا موسڵمانەکانی بانگهێشتکردووە بۆ نوێژ و ڕۆژانی هەینیش وتاری بۆ داون.

ئەم کارەی کابرای جولەکە تا ساڵی 1943 بەردەوام بووە، بەڵام لەناکاو لە هاتووچۆکردنی مزگەوت دابڕاوە تا بەجۆرێک لە جۆرەکان خەڵکی ناوچەکە بۆیان دەردەکەوێت کە بانگبێژ و پێشنوێژەکەیان جولەکەیە نەك مسوڵمان.

لەو ماوەیەشدا هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی موسڵمانی چادی کردووە و حەوت منداڵی لێی بووە.

بە پێی بەڵگەنامەکە، ئاشکرابوونی مەسەلەی کابرای جولەکە هەڵایەکی زۆری دروستکردووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کەسێکی دەوڵەمەند و بەهێز بووە، لە چاد ماوەتەوە و پاش ماوەیەكیش بابەتەکە لەبیرکراوە.

تەنانەت هەندێك کەس دانیانناوە بەوەی ساڵانێك کابرای جولەکە ڕۆڵی لە خزمەتکردنی ئایینی ئیسلامدا هەبووە.

هۆکارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا
پێشت هۆکارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا
بەهۆی گەندەڵی موستەفا کازمی دەستگیردەکرێت
دواتر بەهۆی گەندەڵی موستەفا کازمی دەستگیردەکرێت
ەیوەندیدار