هۆکارەکانی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون لە گەنجیدا



بەهۆی جەنجاڵی و قورسی ژیان لەم سەردەمەدا بەشێکی زۆری خەڵک کاتێکی کەم دەخەون و زانایانیش ئاماژە بەوەدەکەن خەوتنی ناڕێک مەترسیدارترین هەڵەیە کە وادەکات مرۆڤەکان پێش هەڵکشانی تەمەنیان لەشێوە و ڕوخسار و جوڵەی لەشیاندا پیر دەربکەون.

نیل پۆلڤین، پسپۆڕی پزیشکی نوێ لەبارەی خەوتنی ڕێک و دروستەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەسەربردنی شەوەکانت بەناڕێکی و بەردەوام بوون لەسەریان دەبنەهۆی پیربوونی پێشوەخت.

باسی لەوەکردووە، بەئەزموون گەشتوون  بەوەی خراپی جۆری خەوتن واتە خەوی ناڕێک و نادروست هۆکاری یەکەمە و گەورەترین مەترسی هەیە لەسەر پێشخستنی نیشانەکانی پیری لە مرۆڤدا بەتایبەتی لەسەردەمی ئێستادا بەهۆی جەنجاڵی و قورسی ژیان مرۆڤەکان ئەو کاتەی بۆخەو دیاریکراوە دەیکەنە قوربانی لەگەڵ ئەوەشدا خەتنی باش و دروست یەکێکە لە هۆیەکانی تەندروستییەکی باش.

پسۆڕان و پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن، حەوت یان هەشت کاتژمێر خەوتن لەشەودا دەبێتە هۆی پاراستنی تەندروستی خانەکان و بەرگری لەش و وزەیەکی زیاتر لەگەڵ ڕیکخستنی سیستمی هەرس.

هاوکات، منداڵان و گەنجان زیاتر پێویستیان بەخەو هەیە، چونکە هێشتا لە تەمەنی گەشەکردندان، هەروەها کۆلاجین  و ئیلاستین کە دوو پرۆتینن یارمەتی بەگەنجی مانەوەی پێست دەدەن لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەکەن و توێژینەوەکانیش ئەوە دەردەخەن کەمی خەوتن کاریگەری لەسەر ئە دووجۆرە لە پرۆتین دادەنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی پێشوەختە.

چۆن واتسئەپ لە هاککردن بپارێزین
پێشت چۆن واتسئەپ لە هاککردن بپارێزین
دوای چەندین ساڵ ئاشکرا دەبێت کە پێشنوێژی “مزگەوتی گەورە”ی شارێك جولەکە بووە
دواتر دوای چەندین ساڵ ئاشکرا دەبێت کە پێشنوێژی “مزگەوتی گەورە”ی شارێك جولەکە بووە
ەیوەندیدار