بەهۆی گەندەڵی موستەفا کازمی دەستگیردەکرێت



ڕۆژی دووشەمە، تورکی جودعان، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بە بڕیاری دەستگیرکردن لە دژی سەرۆک وەزیرانی پێشوو مستەفا کازمی کرد، لەکاتێکدا سێ فایلی گەندەڵی لە دژیی هەیە.

تورکی جودعان بە “بەغداد الیوم”ی ڕاگەیاند، ” زیاتر لە ٢٠ دۆسیە هەیە کە لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونیان بۆ دەکەن، ڕادەی گەندەڵی لە حکومەتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق نیشاندەدات.”

ئاماژەی بەوەشکرد، ” بڕیاری دەستگیرکردن دژی کازمی لەژێر ڕۆشنایی هەبوونی سێ  فایلی گەندەڵییە کە لە ئێستادا سەرەکۆنەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەکەن، بێگومان بڕیاری کۆتایی لای دەسەڵاتی دادوەری دەمێنێتەوە.”

تورکی جودعان ئەوەشی ئاشکراکرد: “لێکۆڵینەوەکان پێویستیان بە کاتە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان لەبەردەم ڕای گشتیدا دەربکەون، کازمی بە تەنها دەستی لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا نەبووە، بەڵکو لەلایەن خۆی و یاریدەدەرەکانی بە شێوازی جۆراوجۆر پارەی گشتی بە تاڵان بردراوە.”

جێگای سەرنجە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە عێراق، لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٣، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەی لە دژی چوار بەرپرسی باڵای حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئاسانکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەی گشتی کە بە “دزی سەدە” ناسراوە.

ڕوونیشیکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەدژی وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری دیوانی سەرۆکایەتی حکومەت دەرچووە، سکرتێری شەخسی سەرۆکی حکومەت و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە حکومەتی پێشوودا.

جێگای سەرنجە پرسی ئەمینداریەتی باج پەیوەندی بە دزینی سێ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دیناری عێراقی (بەرامبەر ٢.٥ ملیار دۆلار) لە خەزێنەی دەوڵەتەوە هەیە، بە تایبەتی لە بانکی ڕافیدەین کە لەلایەن حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا وەرگرتنەوەی ١٨٢ ملیار دینار (نزیکەی ١٢٤.٧ ملیۆن دۆلار) لەو پارەیە ڕاگەیاند.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە ٦ی ئاب لە بەغدا بەڕێوەچوو، باسی کردووە، پرسی دزینی باجی دەوڵەت “گەورەترین دۆسیەی گەندەڵییە”.

دوای چەندین ساڵ ئاشکرا دەبێت کە پێشنوێژی “مزگەوتی گەورە”ی شارێك جولەکە بووە
پێشت دوای چەندین ساڵ ئاشکرا دەبێت کە پێشنوێژی “مزگەوتی گەورە”ی شارێك جولەکە بووە
دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا
دواتر دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار