دایکێک منداڵەکەی هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلەوە



دایکێک لە پارێزگاى واست لە باشوری عێراق، منداڵە کچەکەى هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلە. پۆلیسی واست ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی وای لەو ژنە کردووە ئەو کارەبکات بوونی کێشەی خێزانی بووە لەگەڵ هاوسەرەکەی.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى واست باسی لەوەکردووە، هێزەکانی پۆلیس لەو پارێزگایە ژنێکیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتى ئەوەى لە ناوچەى حورا لە شارى کوتى ناوەندى پارێزگاکە، منداڵە کچەکەى فڕیداوەتە ناو ڕووباری دیجلە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاى واست دەڵێت، ‘دواى ڕزگارکردنی منداڵەکە لە خنکان، دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان کردووە و دەرکەوتووە لەلایەن دایکیەوە فڕێدراوەتەوە ناو ئاوى ڕووبارەکە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ژنەکە بەهۆى ناکۆکى خێزانى لەگەڵ هاوسەرەکەی، ئەو کارەى کردووە و بەمەبەستى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى یاسایی بەرامبەری دۆسیەکەی ڕاوەنەی دادگاى تایبەتمەند کراوە.

مەسرور بارزانی: مل بۆ هیچ فشار و هەڕەشەیەك کەچ ناکەین
پێشت مەسرور بارزانی: مل بۆ هیچ فشار و هەڕەشەیەك کەچ ناکەین
وێنە؛ قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەردەوامە
دواتر وێنە؛ قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەردەوامە
ەیوەندیدار