وێنە؛ قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بەردەوامە



سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند تا ئێستا ١٦٥ هەزار مەتر دووجایان لە شەقامی ١٠٠ مەتری قیرکردووە و کارکردنیش لە پرۆژەکەدا بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە بەردەوامیی قیركردنی شەقامی ١٠٠ مەتریی تاوەكو ئێستا ڕووبەری ١٦٥ هەزار مەتر دووجا قیرتاوکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ١٨٠ هەزار مەتر دووجاش بە بەردی شکاو فەرش کراوە کە پێش قۆناغی قیرکردنەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاشیگەیاند، سەرجەم کارەکانی دیکەی شەقامی ١٠٠ مەتریی بەردەوامە.

بڕیار بوو مانگی ڕابردوو قۆناغی یەکەمی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو بێت، بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانەوە دواکەتووە.

دایکێک منداڵەکەی هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلەوە
پێشت دایکێک منداڵەکەی هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلەوە
بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار