مەسرور بارزانی: مل بۆ هیچ فشار و هەڕەشەیەك کەچ ناکەین



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابن کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان.

ئەمڕۆدوو شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا کرد.

لە بەشیکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لە دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستووردا جێبەجێ کردووە ، بەڵام جێی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە کە بە شێوەیەکی زۆر ناڕەوا و بە پێچەوانەی دەستوور، مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل دەکرێن و ڕێز لە ڕێککەوتنی نێوانی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و ئەجێندای حکومەتیش ناگیرێت کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

مەسرور بارزانی وتیشی: “خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی ئەو لایەنانەش نابێت کە دەیانەوێ عێراق بگەڕێننەوە سەردەمی دیکتاتۆری و زەبرو زۆر و چەوساندنەوەی گەلی کوردستان”.

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دایکێک منداڵەکەی هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلەوە
دواتر دایکێک منداڵەکەی هەڵدەداتە ناو ڕووباری دیجلەوە
ەیوەندیدار