لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا



بەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرو تایبەتدا ڕوویدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە، ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و بارهەڵگرێکدا لە وڵاتی ئێران لە ڕێگای نێوان دێهلوران و میهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەکراوە، سەرجەمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەبوون، قەربانییەکان خەڵکی پارێزگای ئەسفەهان بوون و بەمەبەستی بەشداریکدرن لەچلەی ئیمام حسێن ویستوویانە سەردانی شاری کەربەلا لە عێراق بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دامەزراندنی ڕاگەیاند
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی دامەزراندنی ڕاگەیاند
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سەربازێکی لە سوریا ڕاگەیاند
دواتر سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سەربازێکی لە سوریا ڕاگەیاند
ەیوەندیدار