سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سەربازێکی لە سوریا ڕاگەیاند



ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، سەربازێکی ئێرانی بە ناوی یەحیا رۆستەمی لە سوریا کوژراوە.

ئاژانسەکە رایگەیاند رۆستەمی لە رۆژی پێنجشەممە ٣١ی ئاب کوژراوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە ناوبراو لە لایەن چ کەس یان کەسانێکەوە کراوەتە ئامانج و زانیاری نەخستووەتە ڕوو.

بڕیارە سبەینی سێشەممە، تەرمی پاسدارەکە لە ڕێورەسمێکدا لە تارانی پایتەخت بە خاک دەسپێردرێت.

تا ئێستا چەندین ئەفسەر و سەربازی ئێرانیی کە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد چوونەتە سوریا، لەو وڵاتە کوژراون.

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لەڕووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
حکومەتی هەرێم، ناتوانین مووچە دابەش بکەین
دواتر حکومەتی هەرێم، ناتوانین مووچە دابەش بکەین
ەیوەندیدار