سەعە تاکۆیی، بازاڕێکی پڕ بۆنوبەرامەی کوردی



لەگەڵ خۆرهەڵاتن و گەیشتنی جوتیار و دێهاتنشینەکان بازاڕی سەعەتاکۆیی پڕ بۆنوبەرامەی کوردی دەبێت.

بازاڕی سەعید تەها کۆیی، لەنێو هاووڵاتیاندا بە سەعەتاکۆیی ناسراوە، لە ناوەڕاستی شاری سلێمانی و لە تەنیشت شەقامی مەولەوی هەڵکەوتووە.

بەیانیان زوو دێهاتنشینەکان لەگەڵ خۆیاندا سەتڵە ماست و بەرهەمی شیرەمەنی گوندەکان دەهێنن، هاووڵاتیان بۆ دەستکەوتنی تازەترین بەرهەم ڕوو لە بازاڕەکە دەکەن.

بازاڕی سەعە تاکۆیی، لە نزیکی ١٠٠ دوکان پێکهاتووە، ئەم بازاڕە لە ناوی کەسایەتییەک بە ناوی (سەعید تەها کۆیی) ناونراوە، لە ساڵانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو چایخانەیەکی لە گوزەرەکە و گەراجی چەمچەماڵدا هەبووە، دێهاتنشینەکان کە هاتوونەتە بازاڕەکە لای سەعە تاکۆیی لایانداوە و چایەکیان خواردووەتەوە.

دوکانەکانی ئەمە بازاڕە بەوە جیادەکرێنەوە کە زۆرینەیان بەرهەمی خۆماڵی دەفرۆشن، بابەتە شیرەمەنییەکانیش زۆرینەی بازاڕەکەیان تەنیووە، بۆنەکەیان ڕۆژە ڕێیەک دەڕوات.

لە بازاڕەکە هەمووی سەرقاڵی کارکردنە، دوکاندارەکان دەیان ساڵە لە گوزەرەکەدان.

حاجی خدر عەباس لە قەڵادزێ هاتووە، تەمەنی ٦٩ ساڵە، ٣٠  زیاترە لە قەڵادزێ و کوێستانەکانی ئەو دەڤەرە بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەهێنێت، باسی ئەوەدەکات لە کۆندا چۆن بارەکانیان هێناوەتە بازاڕەکە.

حاجی ڕەئوفی ئەحمەد، لەگەڵ حاجی خدر هاوبەشن، ئەو ٤٥ ساڵە لە بازاڕەکەدایە، باسی دیمەنی کۆنی بازاڕەکە دەکات.

حاجی تەیب عەبدوڵا ی٦١ ساڵ، لە ساڵی ١٩٩١ هاتووەتە بازاڕەکە، باسی جیاوازی نرخەکان دەکات، لە کۆندا نرخەکان هەرزانتر بوون، بەرهەمی خۆماڵیش زیاتر بووە، ڕبەیەک برنج بە دوو بۆ سێ دیناری سیویسری بووە.

لەگەڵ پیری و شەکەت بوونی ئەوانیشدا بازاڕەکەش شەکەت بووە، پێویستی بە دووبارە نۆژەن کردنەوە هەیە.

عارفی عەتار، یادەوەری زیندوی شارێک
پێشت عارفی عەتار، یادەوەری زیندوی شارێک
خەمەڵوکە، ناوچەیەکی جوان و مەترسیدار
دواتر خەمەڵوکە، ناوچەیەکی جوان و مەترسیدار
ەیوەندیدار