هونەرمەندە بێخزمەتەکەی کەرکوک



دەیان ساڵە خزمەتی هونەری کوردی دەکات، ئێستا لە یاریگا و چایخانەکاندا دەهۆڵ لێدەدات.

فایەق داودە، هونەرمەندێکی دەنگخۆشێکی بنەماڵەی داودەیە لە کەرکوک، ئامۆزای سەڵاح داودەی هونەرمەندە.

ئەو هونەرمەندە لە لێدوانێکیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێستا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی لە یاریگان و چایخانەکاندا گۆرانی دەڵێت و دەهۆڵ لێدەدات، هیچ مووچەیەکی نییە و وەک هونەرمەندێک ڕێزی پێویستیان لێنەنراوە.

بە کەوا و سەڵتەکەیەوە لەگەڵ دەهۆڵەکەی لە هەموو کەس دەیناسێتەوە، ئەگەرچی تێپەڕینی تەمەن لە ڕووخساریدا دیارە، بەڵام هێشتا دەهۆڵ لێدەرێکی باشە و جارجاریش گۆرانییەک دەڵێت.

یادگارییەکانی لەگەڵ سەڵاح داودەی هونەرمەند دەگێڕێتەوە، کە بەیەکەوە چوونەتە بەغدا و لە ڕادیۆی بەغدا گۆرانییان تۆمارکردووە.

“ئەوە دەیان ساڵە بەردەوامم لە هونەر و کۆڵم نەداوە، بەس بەداخەوە کەس یارمەتییەکم نادات، ئەوەتا تا ئێستا مووچەیەکم نییە”.

 

 

 

“چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێتەوە”
پێشت “چیتر کێشە بۆ مووچە دروست نابێتەوە”
لە سلێمانی 10 کەسایەتیی “خەڵاتی زێڕینی بلە”یان پێبەخشرا
دواتر لە سلێمانی 10 کەسایەتیی “خەڵاتی زێڕینی بلە”یان پێبەخشرا
ەیوەندیدار