عارفی عەتار، یادەوەری زیندوی شارێک



عارفی عەتار، یەکێکە لە دوکانە کۆن و بە ئەزموونەکانی شاری سلێمانی، لە دوکانەکەدا زیاتر لە ٩٠ جۆر زەیت هەیە، چەندین ڕێنماییان بۆ هاووڵاتیان هەیە.

دوکانەکەی حاجی عارفی عەتار بڕنوتی تەمەنی زیاترە لە ١٠٠ ساڵ، لە سەرەتادا دوکانەکە لە قەیسەری نەقیب بووە، دواتر دوکانەکەی بۆ حەوزە وشکەکە گواستووەتەوە، حاج عارف و حاجی فەتحوڵڵا بەیەوەکەوە هاوبەش بوون.

ئەوەی لەو ساڵانەدا لە دوکانەکە بەردەست بووە، کەرەستە سەرەتایی و پێداویستییەکانی ژیانی گوندنشینان بووە، کە هاووتن لە دوکانەکەدا کڕیویانە، وەک بۆری چرای فانۆس و دیوارکۆ، تەڵەی مشک، پڵیتە، چەند جۆرێک زەیتی دیاریکراو، بەهاراتەکان هەبوون.

پاش مردی حاجی عارفی عەتار و حاجی فەتحوڵڵای هاوبەشی، حاجی ئەحمەدی کوڕی حاجی فەتحوڵڵا ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە سەرپەرشتیاری دوکانەکە دەکات، باسی ئەوەدەکات کە ئەو ماددانەی ئێستا لە دوکانەکەدا هەن زۆر جیاوازن لەو کاڵایانەی دەیەکانی ڕابردوو لە دوکانەکەدا هەبوون.

زۆرینەی ئەوانەی سەردانی دوکانەکە دەکەن، ژنان و گەنجانن، گەنجان ئێستا خولیایان بۆ ڕووەکە سروشتییەکان و سوودەکانیان هەیە، دەیانەوێت کاتێک ڕووەکێکیان لە شوێنێکدا بینی بیانناسنەوە و بتوانن سوودی لێببینن.

ژنانیش بۆ نەخۆشییەکانی پێست و قژ و سەرجەم کێشەکانی دیکەیان سەردانیان دەکەن.

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هاووڵاتیان زیاتر تووشی پەتا و نەخۆشی وەزری دەبن، بۆیە ڕێنمایی خێزانەکان دەکات، دەرمانخانەیەکی بچوک لە ماڵەکەیاندا بۆ ڕووەکە سروشتییەکان هەبێت، چای دارچینی و ڕازیانە بخۆنەوە، هەوڵیش بدەن شلەمەنی و شۆربا بخۆن، بەتایبەت پەڵپینە.

لە پەنابەریدا فێری دارتاشی بووە
پێشت لە پەنابەریدا فێری دارتاشی بووە
سەعە تاکۆیی، بازاڕێکی پڕ بۆنوبەرامەی کوردی
دواتر سەعە تاکۆیی، بازاڕێکی پڕ بۆنوبەرامەی کوردی
ەیوەندیدار