خانکێ، سروشتێکی دڵڕفێن و دەگمەنی کوردستان



بەهۆی کەم بارانی و وشکەساڵی ئاستی ئاوەکە کەمی کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەشکەوتە بەردەڵانەکەی چیای زەرێ دەربکەوێت و جوانی و دڵڕفێنی سروشتەکە دەربکەوێت.

شارەدێی خانکێ دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای دهۆک، بەشێک لە درێژکراوەی بەنداوی موسڵ دەکەوێتە خانکێ، وەک دوورگەیەک دەردەکەوێت، سروشتێکی جوان و تایبەتمەندی هەیە.

قوڵایی ئاوی بەنداوەکە ٦٠ مەتر دەبێت، بەیانیان لەگەڵ دەنگی نەورەسەکانی ڕۆخی ڕووبارەکە هێندەی دیکە سەرنجڕاکێش دەبێت.

ئەم جوانییە بەهۆی دابەزینی نزیکی هەشت مەتری ئاوەکە دەکەوتووە، لەبەر ئەوە گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنەکە دەکەن، بەهۆی دووری ڕێگاکەش زۆرینەی گەشتیارەکان شەو لە نزیکی ڕۆخی ئاوەکە بەسەردەبەن.

بەنداوی موسڵ گەورەترین بەنداوی هەموو عێراقە، توانای گلدانەوەی ١١ ملیار مەتر چوارگۆشە ئاوی هەیە، درێژی بەنداوەکە ٣.٤ کیلۆمەتر دەبێت.

خەمەڵوکە، ناوچەیەکی جوان و مەترسیدار
پێشت خەمەڵوکە، ناوچەیەکی جوان و مەترسیدار
تایم: ژنانی ئێران ژنانی ئازای 2022ن
دواتر تایم: ژنانی ئێران ژنانی ئازای 2022ن
ەیوەندیدار