تایم: ژنانی ئێران ژنانی ئازای 2022ن



 

گۆڤاری تایم ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان وەك ژنانی ئازای ساڵ و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینی وەك كەسایەتی ساڵ دیاریكرد.

گۆڤاری تایم لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ناڕەزایەتییەكان و داواكردنی مافەكانیان، ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی وەك ژنانی ئازای ساڵی 2022 ناساندووە.

هاوكات گۆڤارەكە، ئاماژەی بە دروشمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردووە كە بووەتە دروشمی تەواوی ژنانی ئێران و جیهان و دەنگدانەوەیەكی گەورەی دروستكردووە، ئەویش “ژن ژیان ئازادیی”ە.

گۆڤاری تایم ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراینی وەك كەسایەتی ساڵ ناساندووە، بەهۆی گیانفیدایی بۆ ئۆكراین و دروستكردنی یەكێتی و یەكگرتوویی لەنێو هاووڵاتیانی وڵاتەكەیدا لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی ڕووسیادا.

هاوكات دامەزراوەی پەخشی بەریتانیا بی بی سی لە ڕاپۆرتێكدا 100 ژنی وەك كاریگەرترین ژنانی جیهان دیاریكرد، كە لەنێویاندا چوار ژنی كوردی تێدان، لەناویاندا مامۆستا زارای محەمەدی مامۆستای كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی تێدایە كە لە سەر فێركردنی زمانی كوردی لە زینداندایە.

هاوكات سێ ژنی كوردی دیكەشی لە نێو 100 ژنەكەدا دیاریكردووە.

خانکێ، سروشتێکی دڵڕفێن و دەگمەنی کوردستان
پێشت خانکێ، سروشتێکی دڵڕفێن و دەگمەنی کوردستان
پەڵەدان، لە زاراوەیەکی کشتوکاڵی و زانستی
دواتر پەڵەدان، لە زاراوەیەکی کشتوکاڵی و زانستی
ەیوەندیدار