زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق فرۆشراوە



بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی مانگی ئابدا زیاتر لە ٣.٥ ملیار دۆلاری لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشتووە.

لە ماوەی مانگێکدا بانکی ناوەندی ٣ ملیار و ٧٤٩ ملیۆن و ٧٠٦ هەزار و ٣٧٨ دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە مانگی ڕابردوو ١٩٧ ملیۆن و ٣٥٢ هەزار و ٩٦٧ دۆلار کەمتربووە، مانگی تەمموز بڕی ٢١٣ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٥٢٨ دۆلار فرۆشراوە، واتە ڕێژەی فرۆشتنی دۆلار لە نێوان مانگی تەمووز و ئاب بە ڕێژەی ٪٨ کەمیکردووە، هەروەها بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە ڕێژەی ٪٢٥ کەمیکردووە.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بڕی ٣ ملیار و ١١١ ملیۆن و ٩٧٤ هەزار و ٣٧٨ دۆلار بووە، کە بە ڕێژەی ٪٧٩ زیادی کردووە بە بەراورد بە فرۆشی نەختینەیی کە ٦٣٧ ملیۆن و ٧٣٢ هەزار دۆلار بووە.

لە کاتێکدا نرخی فرۆشتنی حەواڵەی حەواڵە بۆ دەرەوە و نرخی فرۆشتنی کاش گەیشتە هەزار و ٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.

زانیاری دەربارەی بەفربارینی ئەمساڵ بڵاودەكرێتەوە
پێشت زانیاری دەربارەی بەفربارینی ئەمساڵ بڵاودەكرێتەوە
ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەكات
دواتر ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەكات
پەیوەندیدار