زانیاری دەربارەی بەفربارینی ئەمساڵ بڵاودەكرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی جیهانی (ECMWF) بۆ كەشوهەوا، ێشبینی دەكرێت بەفر بارین لە وەرزی پاییزی ئەمساڵدا لەخوار تێكڕای ساڵانەوە بێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە جیهانییەكانی كەشوهەوا بەفر بارین لە وەرزی زستانی ئەمساڵ (2023- 2024) و بەتایبەت لە مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ پێشبینی بارینی بەفر لەخوار تێکراییەکانەوە دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، لە نێو مانگی 1ی ساڵی 2024 پێشبینی بەفربارین لەسەروو تێکراییەکانەوە دەکرێت بە درێژایی باکوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژئاوا، بەگشتی وەک دوو جەمسەر بەشی ھەرە زۆری ئەوروپا کەمتر پێشبینی بارینی بەفری لێدەکرێت و بەشی جەمسەری ڕۆژھەڵات پێشبینی دەکرێت ببێتە رێرەوی دروستبوون و جوڵاندنی شەپۆلی بەھێزی سەرما و بەفر بارین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو پێشبینیە لەو مانگەدا ئاستی بەفر بارین بەگشتی لە ڕۆژھەڵاتی تورکیا و باکوری کوردستان و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەرێژەیەکی بەرچاو لەسەروو تێکراییەکانەوە ئەبێت ئەگەر بەم شێوازە بێت مانگی 1 ی 2024 لەناوچەکانمان زۆر سەخت ئەبێت و بەفری سەنگین و سەرمای زۆر بەھێزمان ئەبێت.

 

سودانی لەگەڵ حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی کرد
پێشت سودانی لەگەڵ حەلبوسی و بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی کرد
زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق فرۆشراوە
دواتر زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق فرۆشراوە
ەیوەندیدار