پەڵەدان، لە زاراوەیەکی کشتوکاڵی و زانستی



پەڵەدان، هەرچەندە وشەیەکی کشتوکاڵییە و لەناو خەڵكدا باوە، هاوکات زاراوەییەکی زانستیشە و واتە دەبێت ٣٠ بۆ ٤٠ ملیمەتر لە زەوی تەڕ ببێت.

ئێستا وەرزی پەڵەدانە، لە ڕووی زانستیەوە واتە ٣٠ بۆ ٤٠ ملیمەتر باران باریبێت، لەناو کورداواریدا واتە ئەوەنە باران ببارێت تا جوتیارەکان بتوانن زەوییەکان بکێڵن و ئەو گاسنەی زەویەکەی پێدەکێڵن بچێتە قوڕ و زەویەکە وشک نەبێت.

د.سۆران محەمەد سەرۆک بەشی جوگرافیا لە زانکۆی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، بارانی پەڵە دواکەوتووە، لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ناوچەکە لە نیمچە وشکەوە زیاتر وشک بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی باش بەڕێوەنەبردنی داهاتی ئاوی هەرێمی کوردستان ناتوانرێت سوود لە داهاتی ئاوی ئەم هەرێمە ببینرێت، هەرچەندە بڕی باران کەمبووەتەوە، بەڵا هێشتا بڕی پێویست لە باران و ئاو هەیە، دەتوانێت زۆر بەباشی سوودی لێببینرێت، بەڵام بەڕێوەبردنێکی باشی داهاتی ئاوی نییە.

باس لەوەشدەکات، سەرچاوە ئاوییەکان تووشی پیسبوون بوون، بەنداوی بچوک کەم هەیە، بۆیە هاووڵاتیان ناتوانن سوود لە ئاو ببین و لە وەرزی هاویندا ڕووبەڕووی کەم ئاوی دەبنەوە.

تایم: ژنانی ئێران ژنانی ئازای 2022ن
پێشت تایم: ژنانی ئێران ژنانی ئازای 2022ن
پیرمەسور، شوێنی گەیشتن بە ڕازەکان
دواتر پیرمەسور، شوێنی گەیشتن بە ڕازەکان
ەیوەندیدار