وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان دەکات ناوی خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن



.وەزارەتی پەروەردە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات ناوی خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن بەمەبەستی راکێشانی پارەی نەختینە بۆ مووچە

لە نووسراوەکەدا، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان کراوە و ئیمزای ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئاماژە بەوەکراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی “هەژماری من” بۆئەوەی خزمەتگوزاری ڕاکێشانی پارەی نەختینە بۆ مووچەخۆران دەستەبەر بکرێت، لەپێناو بەردەوامیدان بە هەنگاوەکان و خێراکردنی پڕۆسەکە پێویستە هەماهەنگی و کارئاسانی بۆ تیمی تایبەت بە پڕۆژەی “هەژماری من” بکەن.

لە نووسراوەکەدا وەزارەتەکە داوا لە پەروەردەکان دەکات، گشت فەرمانبەران ڕێنوێنی بکرێن و پابەندبکرێن بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە ڕێگەی پڕۆژەی “هەژماری من”.

“هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی مووچەکەی”
پێشت “هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی مووچەکەی”
وادەی ناردنی پارە بۆ مووچە ئاشکرا کرا
دواتر وادەی ناردنی پارە بۆ مووچە ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار