مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەدرێت



ئەمڕۆ، نوێترین زانیارییەکان دەربارەی سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا کرا، حکومەتی فیدراڵی پێشینەیەکی دارایی بۆ هەرێم دەنێرێت بۆ ئەوەی وەک مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەک بە “بەغداد الیوم”ڕاگەیاندووە: ” شاندی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی، چونکە حکومەتی عێراقی دەیەوێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێم بکات”.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد، “حکومەتی فیدراڵی لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، پێشینەی دارایی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەک چارەسەرێکی کاتی دەنێرێت، تا ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان بەغدا و هەولێر”.

غەریب ئەحمەد، نوێنەری یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان، ئاشکرای کرد: ” پێشبینی دەکرێت بەغدا پێشینەیەکی دارایی بۆ هەولێر بنێرێت بۆ پێدانی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران.”

ناوبراو  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد الیوم” ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی مانگی ئەیلولدا چەندین کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت و سەرجەم ناکۆکی و خاڵە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا یەکلایی دەکرێنەوە، هاوکات بڕیارە حکومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی تەمموز و ئاب بنێرێت”.

غەریب ئەحمەد وتیشی: “ناکۆکییە سیاسییەکان کۆتایی هاتوو، هیچ بەربەستێک نییە بۆ نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان”.

ئێستا مانگی ئەیلوولە، بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمموز و ئاب وەرنەگرتووە، ئەمەش قەیرانی دارایی هەرێمی توندتر کردووە.

خۆشناو بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی دەستەخوشکی بەرەو ناشڤیل بەڕێکەوت
پێشت خۆشناو بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی دەستەخوشکی بەرەو ناشڤیل بەڕێکەوت
ئۆکراینا: ڕووسیا ژێرخانی بەندەری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد
دواتر ئۆکراینا: ڕووسیا ژێرخانی بەندەری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد
ەیوەندیدار