ئۆکراینا: ڕووسیا ژێرخانی بەندەری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد



ئۆکراینا بڵاویکردەوە کە ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانی بەندەی ناوچەی ئۆدیسای وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئۆلیگ کیپەر سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی ئۆدیسا، ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا کاتەکانی شەو، بە درێژایی سێ کاتژمێر و ٣٠ خولەک، ژێرخانی مەدەنی باشووری ناوچەی ئۆدیسای بۆردومان کرد.

کیپەر باسی لەوە کرد کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکراینا لە ناوچەکەدا ٢٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیایان خستووەتە خوارەوە و گوتی: “بۆردومانی ژێرخانی بەندەرەکەش کرا. دوو کارمەندی مەدەنی بەندەرەکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانیی ئۆکراینا، بڵاویکردەوە کە ڕووسیا لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا بۆ سەر ناوچەی ئۆدیسا ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە.

مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەدرێت
پێشت مووچەی دوو مانگی فەرمانبەران دەدرێت
بافڵ تاڵەبانی دوو بەڵێن بە کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوك دەدات
دواتر بافڵ تاڵەبانی دوو بەڵێن بە کەسوکاری قوربانییانی خۆپیشاندانەکەی کەرکوك دەدات
ەیوەندیدار