عێراق؛ لەرێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێندا، ٦١٦ منداڵ لەدایک بوون



وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی بۆ زیارەتکارانی بەشدار لە ڕێوڕەسمەکانی ”ئەڕبەعین” چلەی ماتەمینی شەهیدکردنی ئیمامی حوسێنی نەوەی پێغەمبەری محەمەد (د.خ) و ٧٢ هاوەڵی خستەڕوو، ئەوەی جێ سەرنجە لە ئامارەکاندا ٦١٦ حاڵەتی لەدایک بوون تۆمارکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٧٥٣ هەزار سەردانیکەر لە سەرەتای دەستپێکردنی پلانی پاڵپشتی تەندروستی بۆ مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن ڕاگەیاند.

 

ئەلحەسناوی، ڕایگەیاندووە؛ “نەخۆشخانەکان، بنکە تەندروستییە تایبەتمەند و سەرەتاییەکان، تیمە پزیشکییە جێگیر و گەڕۆکەکان، پزیشکی سەربازی، پزیشکی فریاکەوتن، مانگی سوور، و تیمە تەندروستییە خۆبەخشەکان ٢٤ کاتژمێر بەردەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان” بۆ سەردانیکەران لە کەربەلا و ئەو ڕێگایانەی کە سەردانیکەران دەیگرنە بەر.

 

وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئاماری خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە چوارچێوەی پلانی پاڵپشتی تەندروستی بۆ زیارەتی چلەی ئیمام حسێن و هاوەڵانی بەم شێوەیە بووە؛

 

پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نزیکەی (٤،٧٥٣،٢٣٨) سەردانیکەر.

– ژمارەی پشکنینی تیشکی ئێکس، (١٠١٣٣)

– ژمارەی سکانی MRI (١٥٧٠)

-ژمارەی پشکنینی سۆنەر (٢١٨٧)

– ژمارەی پشکنینی تاقیگەیی (٤٣ هەزار و ٦٤٨) کەس.

– ژمارەی نەشتەرگەرییەکان (٧٩٥).

– ژمارەی لەدایکبوون (٦١٦).

– ژمارەی حاڵەتە فریاگوزاریەکان کە بە فریاگوزاری سەرەتایی گواستراونەتەوە (٣ هەزار و ٢٢٠ حاڵەت).

– ژمارەی بتڵی خوێن، کە لە کاتی هەڵمەتەکانی خوێنبەخشین کۆکراونەتەوە

(٣ هەزار و ٩٠٨) بتڵ خوێن.

دوێنێ لە کەرکووک چی ڕوویدا؟
پێشت دوێنێ لە کەرکووک چی ڕوویدا؟
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
دواتر نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان دیاریکرا
ەیوەندیدار