لە بازاڕی وزەدا مامەڵە بە دۆلار ناکرێت



ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی “هەواڵگری وزە”ی ئەمریکاوە بڵاویکردوەتەوە، فراوانبوونی گرووپی “بریکس” پرسیاری زیاتر لەبارەی باڵادەستی دۆلار لە بازرگانی وزەی جیهانیدا دەوروژێنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە، کاتێک ئەو شەش وڵاتەی بۆ بریکس بانگهێشت کرابوون زیاد دەکرێن، بە تایبەتی سعودیە، ئیمارات و ئێران، پشکی ئەو گرووپە لە بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانی لە ٪٢٠ بۆ ٪٤٢ زیاد دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ڕەنگە بەرژەوەندی لە سیستەمێکدا کە پشت بە دۆلار نەبەستێت گەشە بکات، بەڵام جێبەجێکردنی چەندین ساڵ دەخایەنێت، کەمکردنەوەی پشت بەستن بە دۆلار وادەکات مانەوەی لە پێگەی باڵادەستی خۆی لە بازرگانی وزەدا قورس بێت، هاوکات کێبڕکێی نێوان وڵاتان زیاد دەکات”.

گەمارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەر ڕووسیا بووە پاڵنەری چەند وڵاتێک بۆ گەڕان بەدوای ڕێگاکانی خۆپاراستن لەم جۆرە هەڕەشانە، بەڵام نەبوونی جێگرەوەی گونجاو و پێویستی بە دراوی ئەمریکی زیاد کردووە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەوتی ڕووسیا لەگەڵ هیندستان ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی پەیوەست بە دراو دەبێتەوە، چونکە ڕووسیا نایەوێت مامەڵە بە ڕوپیەی هیندستان بکات، لە کاتێکدا هیندستان ئامادە نییە یوان کە دراوی چینە کە ڕکابەری ناوچەکەیە بەکاربهێنێت.

١٤ وڵاتی دیکەش داوایان کردوە بچنە ناو ئەو گروپە، لەوانەش وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و گاز، ئەمەش دەبێتە پاڵنەری زیاتری گۆڕانکاری، بەڵام پێگەی دۆلار لە مامەڵەی نەوتدا ئێستا بە قووڵی ڕەگی داکوتیووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
نزیکەی ٣٠ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
دواتر نزیکەی ٣٠ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون
ەیوەندیدار