نزیکەی ٣٠ زیارەتکار گیانیان لەدەستدا و برینداربوون



بەیانی ئەمڕۆ خالید بورهان، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەلاحەدین ڕایگەیاند، لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی نێوان قەزای دوجەیل سامەڕادا  ١٦ زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و ١٣ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەکردووە، دۆخی هەندێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و زۆربەی ئەو زیارەتکارانەش زیارەتکاری ئێرانین و بۆ بەشداری لە چلەی ئیمام حسێن سەردانی عێراقیان کردووە.

بەڕێوەبەری تەندروستی سەلاحەدین باسی لەوەکردووە، دوابەدوای رووداوەکە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. وتیشی، وەفاتنامە بۆ مردووەکان دەرکراوە و دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان.

لە بازاڕی وزەدا مامەڵە بە دۆلار ناکرێت
پێشت لە بازاڕی وزەدا مامەڵە بە دۆلار ناکرێت
 بە هێڵی ئاسنین ئێران و عێراق پێکەوە دەبەسترێتەوە
دواتر  بە هێڵی ئاسنین ئێران و عێراق پێکەوە دەبەسترێتەوە
ەیوەندیدار