مەلا یاسین کێ یە؟



ياسین مەحمود ڕەشید، ناسراو بە “مەلا یاسین” لەساڵی 1975 لەناوچەی شارباژێر، سەر بە پارێزگای سلێمانی، لەدایك بووە.

هەر لەسەرەتای منداڵی و لاویدا، خولیای كار و كاسپی بووە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی كە لەهزریدا بەرجەستە بوو.

“مەلا یاسین” دوای چەند جارێك مایەپووچ بوون لەكار و كاسپی، هەمیشە متمانەی تەواوی بەخۆی هەبووە كۆڵنەدات، تاببێتە سەرمایەدارێك كە ئامانجی سەرەكی خزمەتكردنی چینی كەمدەرامەت و هەژاران بێت، بەردەوامبوونی لەسەر ئەو ڕێچكەیە گەیاندیە ئەوەی (كۆمپانیای بەڕێز) دابمەزرێنێت، كە توانی مۆڵەتی ژمارە (1)ی وەبەرهێنان بۆ دروستكردنی 25000 یەكەی نیشتەجێبوون، وەربگرێت و لەو ڕێگایەوە سەدان خانەوادەی لەكرێچێتی ڕزگاركرد.

“مەلا یاسین” جگە لەوەی وەبەرهێنەر و سەرمایەدارێكی ناسراوی كوردستانە، بەتەنها وەبەرهێنەر هەژماردەكرێت، كە تائێستا بەشداری زۆرترین چاوپێكەوتنی میدیایی لە كەناڵە ناوخۆیی و ئیقلیمی و جیهانیەكاندا كردووە، هاوكات خاوەنی چەندین نوسین و بڵاوكراوەیە، لە سەر ڕەوشی ئابووری و وەبەرهێنان بە گشتی، ئەمە جگە لەوەی بەشداری چەندین دیدارو كۆنفرانس و دیبەیتی ئابووری كردووە لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات.

 

“مەلا یاسین تەنها وەبەرهێنەرە كە خاوەنی پەرتوكێكی تایبەتە لەسەر كەرتی وەبەرهێنان لەكوردستان بەناونیشانی (وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون لەنێوان ڕەخنەو واقعیدا) كە ئەزموونی چەندین ساڵی كاركردنی خۆی تێدا بەرجەستە كردووە.

 

هەر ئەمەش وایكردووە بیرۆكەی دامەزراندنی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانی بهێنێتە كایەوە و بەیەكێك لەو ڕێكخراوە زیندو ئەكتیڤانەی كوردستان دادەنرێت كە ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە هاوكاریكردنی كاروچالاكیە تایبەت و ڕەسمیەكانی حكومەت، لەدەرەنجامی ئەو هەوڵ و ماندووبونەش، وەك وتەبێژەی رەسمی یەكێتییەكە دەستنیشانكراوە و تاوەكو ئێستاش لەو پۆستەدا بەردەوامە.

شانبەشانی پرۆژە ستراتیجی و پڕ خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیاكەی “مەلا یاسین” لەئێستادا، دوو پرۆژەی زۆر گرنگ و پڕبایەخی هەیە، كە خزمەت بە هاوڵاتیانی كوردستان بەگشتی دەكات، ئەویش پرۆژەی میدیایی (تۆڕی میدیایی خەڵك)ە، كە یەكێكە لەو پڕۆژانەی خزمەتێكی گەورەی بەئەزموونی میدیای كوردی كردووە و لە پێگەی تۆپ سایتە عیراقی و كوردستانییەكاندایە.

پرۆژەی (ڕێكخراوی خێرخوازی خەڵك)، ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە پێشكەشكردنی هاوكاری و بەدەمەوە هاتنی چینی كەمدەرامەت و هەژاران، كە ساڵانە نزیكەی (350 بۆ 400) ملیۆن دینار تەرخان دەكرێت بۆ كارە خێرخوازیەكان و سپۆنسەریكردنی سیمینار و پانێلەگرنگەكانی كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی و رێكخراوە ناحكومییەكان.

 

دەربارەی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز


لەكۆتایی ساڵی 2001 و بە كارخانەیەكی نوێی دروستكردنی دەرگاو پەنجەرەی
(پی ڤی سی) كە لەو سەردەمەدا لە كوردستان و عیراق وێنەی نەبوو، تەنها 7 كارمەندی لەخۆگرتبوو، دەروازەیەكی خێری بەڕووی شاری سلێمانی و كوردستاندا كردەوە.
لەساڵی 2002، یەكەم كارگەی مۆنتاژی بەرهەمەكانی (ئێم دی ئێف)ی هێنانە كوردستان و عیراق.
لەساڵی 2003، بۆ یەكەم جار بیرۆكەی دامەزراندنی كۆمەڵگای وەرزشی و یاریگای (تارتان) لەسەر دەستی گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز بونیادنرا، هەر لەو بوارەشدا 10 كۆمەڵگای وەرزشی بێ‌ وێنەمان پێشكەش بە شاری كەركوكی خۆشەویست كردووە.
لەساڵی 2004 و 2005 دا، پرۆژەكانی بەڕێز جگە لە هەرێمی كوردستان شارەكانی تری عیراقی گرتەوە.
وەك هەموو كارە ناوازەو بێ وێنەكانی تر، بیرۆكەی دروستكردنی كۆمەڵگای نیشتەجێبوونمان هێنایە بوون و دەیان پرۆژەی نیشتەجێبوونمان لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان دەستپێكرد، بۆ هێنانە دی خەون و ئاواتی كرێنیشینان و ڕزگاربوونیان لەنەبونی شوێنی نیشتەجێبوون.
لەكۆتایی ساڵی 2006، پرۆژەی ئاسوودە بۆ دروستكردنی 25000 یەكەی نیشتەجێبوون لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پەسەندكراو لەساڵی 2007 شەرەفی مۆڵەتی ژمارە 1ی وەبەرهێنان درایە گروپی كۆمپانیاكانی بەرێز، كە زیاتر لە 11 ناوچەی جیاوازی شارو شارۆچكەكانی كوردستان لەخۆدەگرێت.
پرۆژەی ئاسوودەپێك دێت لە پرۆژەكانی:
چەرموو سیتی لەچەمچەماڵ .
گۆران سیتی لە هەڵەبجە .
رۆژ سیتی لە رانیە .
هاموون سیتی لە كۆیە .
میر سیتی لە دوكان .
نۆژین سیتی لە دەربەندیخان.
پرۆژەكانی گرین سیتی، لوبنان سیتی و دییە سیتی، بڕوا سیتی و بەڕێز سیتی لەناو شاری سلێمانی، یارمەتیەكی گەورە بوون بۆ كرێنیشینان.
شانبەشانی پرۆژەی ئاسوودە، كۆمپانیای بەرێز خاوەنی مۆڵەتی پرۆژەی هاوبەشی دانیا سیتی یە، لەبەرزترین و ناوازەترین شوێنی پارێزگای سلێمانی.
هەروەها خاوەنی مۆڵەتی پرۆژەی شاری (دایك)ە، كە یەكێكی دیكە لە پرۆژە دیارەكانی شاری سلێمانین كە جیاواز لەسەرجەم پرۆژەكانی تر، مۆدیلێكی نوێی بیناسازییە لە كوردستان.
جگە لە پرۆژەی نیشتەجێبوون بەرێز، چەندین مۆڵەتی وەبەرهێنانی تری بەدەستهێناوە لە سێكتەرەكانی پیشەسازی، گەشتیاری، بارزگانی.
خاوەنی پرۆژەی بەڕێزی گەشتیاریە لە هاوینە هەواری دوكان.
لەسێكتەری بازرگانیشدا، دەیان براندی نێودەوڵەتی، لەوانە: رێستورانتی گەردونی، خزمەتگوزاری سپا، لەپرۆژەی سلێمانی پۆینت بەم نزیكانە پێشكەش دەكەین.
هەروەها بریكاری دیارترین برانەدەكانی (ئیستقبال، بێلۆنا و مۆندی)ە لە بواری مۆبێلیات لە هەرێمی كوردستاندا.

وێنە.. پۆلیسی سۆران ژمارەیەک دەرۆزەکەری دەستگیرکرد
پێشت وێنە.. پۆلیسی سۆران ژمارەیەک دەرۆزەکەری دەستگیرکرد
ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی دەفرۆشن زیادکرا
دواتر ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی دەفرۆشن زیادکرا
ەیوەندیدار