ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناریی دەفرۆشن زیادکرا



لە هەولێر ژمارەی ئەو بەنزینخانانە زیاد کرا، کە بەنزینی حکومیی دەفرۆشن.
ئەمڕۆ هەینی لیژنەی دابەشکردن و بەدواداچوونی بەنزین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیستی ئەو بەنزینخانانەی بڵاوکردەوە کە سبەینێ شەممە، بەنزینی 750 دیناریی حکومی دەفرۆشن.
وەك لە لیستەکەدا هاتووە، ژمارەی بەنزینخانەکان کراوە بە 25 بەنزینخانە کە پێشتر ژمارەیان 20 بوو.
پەیامنێری “تۆڕی میدیایی خەڵك”یش لە هەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا بە بەردەوامی لە 24 بەنزینخانە بەنزینی حکومیی دابەش دەکرێت.

مەلا یاسین کێ یە؟
پێشت مەلا یاسین کێ یە؟
دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە
دواتر دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار