وێنە.. پۆلیسی سۆران ژمارەیەک دەرۆزەکەری دەستگیرکرد



پۆلیسی سۆران رایگەیاند، لە مزگەوت و بازاڕ و کۆڵانەکان و چوار ریانەکان، 58 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی جیاجیادا دەرۆزەیان دەکرد.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردووەتەوە، دەرۆزەکەرەکان پێکهاتوون لە پیاو، ژن و منداڵ، کە لە ژێر ناوی جیا جیا دەرۆزەیان دەکرد ببونە مایەی بێزارکردنی هاووڵاتییان.

دەشڵێت:” ئەو دەرۆزەکەرانەی کە تەمەنیان لەخوار ١٤ ساڵەوەیە، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کراون، ئەوانەشی کە راگیراون، تاوەکو رۆژی ٣-٩-٢٠٢٣لەلای پۆلیس دەمێننەوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات بۆ هه‌ر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژوری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پارتی و یەکێتی: گوێیەکتان هەبێت بۆ بیستن چاوێک بۆ بینین
پێشت هەڤاڵ ئەبوبەکر بۆ پارتی و یەکێتی: گوێیەکتان هەبێت بۆ بیستن چاوێک بۆ بینین
مەلا یاسین کێ یە؟
دواتر مەلا یاسین کێ یە؟
ەیوەندیدار