لە کام گەڕەکانەی سلێمانی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە؟



کێ بەرپرسە لە کۆتایی نەهاتنی کۆلێرا لە سلێمانی؟

جارێکی دیکە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو پەتایی کۆلێرا لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە، تا ئێستا ١٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە.

لەگەڵ وەرزی هاوین ساڵانە کۆلێرا لە سلێمانی بڵاودەبێتەوە، ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆلێرا بەئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەندروستی سلێمانی، خۆپارێزی سلێمانی ئەنجامدرا.

د.نەجمەدین حەسەن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سلێمانی کۆمەڵێک زانیاری ڕاگەیاند، کە هۆکاری سەرەکی تووشبونی کۆلێرا تیکەڵبوونی ئاوی خواردنەوەیە لەگەڵ پیسایی، واتە هەر کاتێک کەسێک تووشی کۆلێرا دەبێت بە دڵنیایەوە ئەو کەسە ئاوی تێکەڵ بە پیسایی خواردووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە پڕۆژەی ئاوی کۆتەڵ لە کۆی ٢٤ فلتەری ئاو تەنها چواریان کاردەکات، دەبێت بەپێی یاسا مانگانە ١٠ ملیۆن دینار بۆ چاککردنەوەی پاککردنەوەی ئەو فلتەرانە تەرخانبکرێت، بەڵام بە درێژایی ساڵی ڕابردوو تەنها نۆ ملیۆن دینار تەرخانکراوە.

ئەوەی خستەڕوو، لەبری گفتوگۆ و کۆبوونەوە لەسەر چارەسەر بۆ نەهێشتنی کۆلێرا، کۆبوونەوە بۆ چۆڵکردنی قاوش بۆ تووشبوانی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت، ئەمەش هەڵەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو وڵاتانە کۆلێرایان تیایە، کە ژێرخانی ئابووریان داڕوخاوە، ئابووریان خراپە و شەڕیان تێدایە، کەواتە سلێمانی بەوجۆرەیە؟”.

هۆشداریدا، نابێت ساڵانە چاوەڕێی زیادبوونی ئامارەکان بکەن، ئێستا لەبەر دەوڵەمەندی عێراق ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاوکاری هاووڵاتیان ناکەن، ئەمساڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر ئامادەباشی کرد، دەرمانی پێویستی دابینکردووە، بەڵام نابێت ساڵانە چاوەڕوانی مۆتەکەی کۆلێرابین، دەبێت سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتەوە کار بۆ بنەبڕکردنی کۆلێرا بکەن.

دەبێت لە یەکەم هەنگاودا کێشەی ئاو و ئاوەڕۆ چارەسەر بکرێت، دواتر هۆشیاری تەندروستی بڵاوبکرێتەوە، دواتر چارەسەر و ڤاکسین بۆ هاووڵاتیان بەردەستبێت.

د.ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، تووشبوونی بە سکچون و ڕشانەوە سات بۆ سات زیاددەکات، لەگەڵیشیدا حاڵەتەکان توندبوون، ڕۆژانە زیاتر ١٠٠ کەس لە نەخۆشخانەی شار داغڵدەبن، جگە لەوانەی دەچنە بنکە تەندروسییەکان و نەخۆشخانە تایبەتەکان.

بەکارهێنانی ئاو، کەمی ئاو، شەپۆلی بەهێزی گەرما، هۆکاری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێران،  تا گەرما بەردەوام بێت کۆلێرا زیاتردەبێت.

وتی “دەبێت وریابین چونکە حاڵەتەکانی تووشبوان قورسن، هەموو گەڕەکەکان سکچونی تێدایە، بەڵام کۆلێرا لە بەکرەجۆ، کەلار، سوسێ، دوکان هەیە”.

ڕایگەیاند، بەهۆی شکان و تێکەڵبوونی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ پەتایی کۆلێرا لە بەکرەجۆ بڵاوبووەتەوە.

ڕایگەیاند، لە سبەینێوە سەوزە، دۆ و ماستاو لە سەرجەم خواردنگەکان قەدەغەدەکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد، کە هۆشیاربن لەوەی سکچون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە، هەندێکیشیان کۆلێران، تا ئێستاش ١٠ حاڵەتی کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە.

هەروەها داوایکرد، هاووڵاتیان ئەم دوو مانگە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەکەیان دڵنیابن، ئاوی تۆڕی ماڵان تەندروستە و خاوێنە، ئاوی ئەو شەمعانەی ڕێگاپێدراون پاکن، بەڵام ١٦ شەمعی ئاوی ڕێگاپێدراو هەیە، لەکاتێکدا ٥٠ شەمعی ڕێگاپێنەدراو هەیە.

لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان دەشڵێت “پێویست ناکا زۆر قەلەق بن، هەموو ساڵێک زۆر دووبارە دەبێتەوە، گرنگ ئەوەیە زۆر زیادنەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی زۆر بە وردی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا ئاگادارە، بەڵام کێشەی دارایی و دەسەڵات هەیە.

بۆ هاووڵاتیان هۆکاری کێشەکە گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە چارەسەری کێشەکەیە، کە کۆتایی هێنانە بە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە سلێمانی، بەپێی دەرئەنجامەکان هۆکارەکەی ئاوی پیسە، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە پڕۆژەی ئاوی کۆتەڵ لە کۆی ٢٤ فلتەر تەنها چواریان کاردەکات، بەڵام بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت ئاوی بەلوعە پاکە، بەڵام لە دەرئەنجامی ئەم لێدوانانەدا دەردەکەوێت پێناچێت بەم نزیکانە کۆلێرا لە سلێمانی بنبڕبکرێت.


“X” خزمەتگوزارییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت
پێشت “X” خزمەتگوزارییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت
وەزارەتی پەروەردەی عێراق کارتی ئەلکترۆنی بۆ قوتانیان دابین دەکات
دواتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق کارتی ئەلکترۆنی بۆ قوتانیان دابین دەکات
ەیوەندیدار