وەزارەتی پەروەردەی عێراق کارتی ئەلکترۆنی بۆ قوتانیان دابین دەکات



ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، یەکەم هەنگاوی ناوە بۆ دەستپێکردنی یارمەتیی قوتابیان.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “وەزارەتی پەروەردە/بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دارایی، بە هاوکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/دەسەڵاتی چاودێری کۆمەڵایەتی، هەنگاوی یەکەمی ناوە بۆ دەستپێکردنی دابەسکردنی دەرماڵەی خوێندکاران،بە شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی مۆدێرن.

نوسینگەی ڕاگەیاندن لە وەزارەت دووپاتی کردەوە کە “ئەو بڕە پارەیەی کە خەرج دەکرێت، خوێندکاران و قوتابیانی ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە لە یاسای چاودێری کۆمەڵایەتیدا هاتووە، ڕێژەی ئەو پارەیەش لەنێوان  (30 بۆ 50 ) هەزار دیناری عێراقی دەبیت مانگانە بۆ هەر خوێندکارێک”.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و قوتانیان و خوێندکاران دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان سوودمەند دەبن لەم هاوکارییە.

لە کام گەڕەکانەی سلێمانی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە؟
پێشت لە کام گەڕەکانەی سلێمانی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە؟
بانکی ناوەندی ڕێژەی دۆلاری کاشی زۆر بەرزکردەوە
دواتر بانکی ناوەندی ڕێژەی دۆلاری کاشی زۆر بەرزکردەوە
ەیوەندیدار