“X” خزمەتگوزارییەکی نوێ لەخۆ دەگرێت



ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسک ئەمڕۆ پێنجشەممە زیادکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی لەسەر پلاتفۆرمی “X” (تویتەری پێشوو) ئاشکرا دەکات، لە هەنگاوێکی نوێدا کە تێیدا ڕکابەری کۆمپانیای ڕکابەری “Meta” دەکات لەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەشی دەکات.

ئیلۆن ماسک لە تۆڕی “X” ڕایگەیاند، کە “خزمەتگوزاری پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی بەم زووانە لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەردەست دەبێت”.

هەروەها باسی لەوە کردووە؛پەیوەندیکردن لەسەر مۆبایلەکانی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید و کۆمپیوتەرەکانی ماک و کۆمپیوتەری ویندۆوز بەردەست دەبێت.

ڕۆژنامەی بەریتانی “دەیلی مەیڵ” بڵاویکردەوە کە “ماسک هەوڵدەدات” X “پلاتفۆرمێکی پەسەندکراو بۆ پەیوەندیکردن لە جیهاندا دەستەبەر بکات”.

شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە
پێشت شاندی هەرێم بەبێ ڕێککەوتن گەڕانەوە
لە کام گەڕەکانەی سلێمانی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە؟
دواتر لە کام گەڕەکانەی سلێمانی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە؟
ەیوەندیدار