هەولێر؛ دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا



لە هەولێر دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و ژمارەی بەکارهێنەرانی لە نێوان ئافرەتانیشدا زیادیکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەرێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر 101 کیلۆگرام کیپتاگۆن و چەند کیلۆگرامێک کریستاڵ و هیرۆین و پێنج ئامێری قومارکردندا گرتووە.

ڕەتیشیکردەوە کە حزب و لایەنی سیاسی لە پشت هێنانی ئەو ماددە هۆشبەرانەوە بن و ڕایگەیاند، ئەو ماددانە لە وڵاتانی دراوسێوە و بە هاوکاری خەڵکانێك دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان.

ئەرکان بیبانی ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان تەمەنیان لە نێوان 18-35 ساڵیدایە و ڕێژەی بەکارهێنەرانیشی لە نێو ئافرەتاندا 10٪ زیادیکردووە.

ژینگە لە پاشماوەکانی جەنگ پاک دەکاتەوە و شتی بەسوودیان لێ دروست دەکات
پێشت ژینگە لە پاشماوەکانی جەنگ پاک دەکاتەوە و شتی بەسوودیان لێ دروست دەکات
ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت
دواتر ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت
ەیوەندیدار