ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت



دکتۆر ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی  ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەهۆی پیسی ئاوی خواردنەوەیە و ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتیان لە گەڕەکە جیاوازەکانی شاری سلێمانی بەهۆی کەمی ئاو پەنایان بۆ کڕینی ئاوی تاکەر بردووە.

وتیشی، هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە بەکرەجۆ بەهۆی شکانی تۆڕی ئاو و تۆڕی ئاوەڕۆیە و کاتێک کەسێک تووشی کۆلێرا دەبێت واتە ئاوێکی خواردووەتەوە کە تێکەڵ ئاوەڕۆ بووە.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ڕۆژانە ١٠٠ کەس بەهۆی سکچوونەوە لە نەخۆشخانەی شار تۆمار دەکرێت.

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێوە ماستاو و دۆ و سەوزە لە هەموو خواردنگە و چێشتخانەکان قەدەغەدەکرێت، چونکە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لەم هەفتەیەدا بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر دەچێت.

نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا خۆی دەبینێتەوە لە سکچوون، دڵتێکچوون و ڕشانەوە، وشکبوونەوە، تینویەتی بەهێز و ئازاری چواردەوری سک و سنگ. بەگوێرەی ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ خۆپاراستن پێویستە پێش نان و دوای نان بشۆردرێت و ئاوی پاک بخورێتەوە و پاشەڕۆ لە کیسی داخراودا هەڵبگیرێت لە شوێنی تایبەتدا، هەروەها سەوزە و میوە بەباشی بشۆردرێتەوە.

هەولێر؛ دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت هەولێر؛ دەست بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
بەشەخۆراکی مانگی ٨ دابەش دەکرێت
دواتر بەشەخۆراکی مانگی ٨ دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار