شارێکی چین پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە هاوسەرگیری دەکەن



شارێک لە ڕۆژهەڵاتی چین پاداشتێکی هەزار یوانی، کە دەکاتە (نزیکەی ١٣٧ دۆلار) پێشکەش بە هەر ژن و مێردێک دەکات ئەگەر هاوسەرگیری ئەنجام بدەن بەتایبەت ئەگەر بووکەکە تەمەنی ٢٥ ساڵ یان کەمتر بێت.

 

لە دوایین هەنگاودا بۆ هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن لە کاتێکدا ترسی کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون هەیە، ئەکاونتی فەرمی ویچاتی شاری چانگشانی رۆژهەڵاتی چین بڵاویکردووەتەوە؛ بە مەبەستی هاندانی “هاوسەرگیری و منداڵبوون لە تەمەنێکی گونجاودا” خەڵاتێکی تایبەت کە خۆی لە هەزار یوان دەبینێتەوە لەگەڵ پاکێجی پشتگیری بۆ چاودێری کاتی منداڵبوون و بەخێوکردنی منداڵ و پەروەردە لەخۆدەگرێت.

 

دەسەڵاتدارانی چین نیگەرانن لە هەڵکشانی رێژەی پیری و یەکەم دابەزینی ژمارەی دانیشتوانی چین لە ماوەی ٦٠ ساڵدا، بۆیە بەپەلە بەدوای ڕێوشوێنی زیادکردنی ڕێژەی لەدایکبووندا دەگەڕێن، لەوانە هاندانی دارایی و ئاسانکاری باشتری چاودێری منداڵان.

کەمترین تەمەنی یاسایی بۆ هاوسەرگیری لە چین ٢٢ ساڵە بۆ پیاوان و ٢٠ ساڵە بۆ خانمان، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی دەچنە ناو پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە بەرەو دابەزین دەچێت، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سیاسەتانەی کە وادەکات هەبوونی منداڵ لە دەرەوەی پرۆسەی هاوسەرگیریقورستر بێت.

 

بەپێی داتاکانی حکومەت کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاوکراونەتەوە، ڕێژەی هاوسەرگیری لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە نزمترین ئاست، کە ٦ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسە، ئەم ژمارەیە نزمترین ئاستە لە ساڵی ١٩٨٦ەوە.

 

هاوکات ژمارەی هاوسەرگیرییەکانی ساڵی ڕابردوو بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، ٨٠٠ هەزار کەس کەمیکردووە.

( زەیتون )کاریگەرترین بەرهەمە بۆ نەهێشتنی زەهایمەر
پێشت ( زەیتون )کاریگەرترین بەرهەمە بۆ نەهێشتنی زەهایمەر
کەمئەندامانی شەڕی داعش ماف و شایستە داراییەکانیان پێنادرێت
دواتر کەمئەندامانی شەڕی داعش ماف و شایستە داراییەکانیان پێنادرێت
ەیوەندیدار