کەمئەندامانی شەڕی داعش ماف و شایستە داراییەکانیان پێنادرێت


کەمئەندامانی شەڕی داعش گردبوونەوە، ماف و شایستەداراییەکانیان پێنادرێت، داوادەکەن بخرێنە سەر کەمئەندامانی سەنگەر.

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەمئەندامانی شەڕی داعش لە ٢٠١٤ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشینی پێشمەرگە کۆبووەوە، داوا دەکەن لە خانەنیشینی پێشمەرگەوە بگوازرێنەوە بۆ کەمئەندامانی سەنگەر.

عەلی بابا شێخ، نوێنەری کەمئەندامانی شەڕی داعشە لە لێدوانێکدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان لەپێناو خاک و نیشتیماندا جەستەی خۆیان بەخشیوە، بەڵام هیچ ماف و شایستە داراییەکیان نییە، لە کاتێکدا ماف و شایستە داراییەکانی کەمئەندامانی شەڕی داعش زیاترە.

محەمەد تاهیر، لە کاتی شەڕی داعشدا فیشەک بەر مێشکی کەوتووە، بەهۆیەوە تووشی پەککەوتی دەستوقاچ بووە، چاوێکیشی لەدەستداوە، ئێستا تەنانەت ناتوانێت بەباشی قسەبکات، ئەمڕۆ برا و دایکی لە کەرکوکەوە هێناویانە بەشداری خۆپیشاندانەکە دەکات.

دایک و براکەی باس لە قوربانیدانی کوڕەکەیان دەکەن، بەڵام ئێستا هیچ شایستە و مافێکی داراییان پێنادرێت.

ئەم کەمئەدامانەی شەڕی داعش مووچەی پێنج مانگیان پێنەدراوە، ئێستا پلان هەیە مانگانە لەگەڵ مووچەکەیاندا بڕێک لەو مووچانەی پێیان نەدراوە، پێیانبدرێت تا سەرجەم مووچەی ئەو پێنج مانگەیان پێدەدرێتەوە.

هادی ئەکرەم، فەرمانبەر بە پلەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشینی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا ڕوونکردنەوەی بە (خەڵك)دا، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لیستێکی ١٢٤ کەسیان بۆ نێردراوە، کە بە یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ تایبەت بە خانەنیشینی پێشمەرگە مووچەکانیان بۆ دیاریکراوە.

ئێستا ئەم کەمئەندامانە داوا دەکەن بە یاسای ژمارە ٣٤ و ٣٣ ی ساڵی ٢٠٠٧ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، کە تایبەتە بە کەمئەندامانی سەنگەر تا ماف و شایستەی دارایی زیاتر بیانگرێتەوە.

هادی ئەکرەم، ئەوەی خستەڕوو، لە دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە ماددەی خانەنیشینی ئەم کەمئەندامانە بگۆڕێت، ئەوان وەک بەڕێوەبەرایەتی خانەنیشینی پێشمەرگە هیچ دەسەڵاتێکیان نییە.


شارێکی چین پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە هاوسەرگیری دەکەن
پێشت شارێکی چین پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە هاوسەرگیری دەکەن
دوو دز نامەیەکی سەیر بۆ خاوەنماڵێک جێدەهێڵن
دواتر دوو دز نامەیەکی سەیر بۆ خاوەنماڵێک جێدەهێڵن
پەیوەندیدار