( زەیتون )کاریگەرترین بەرهەمە بۆ نەهێشتنی زەهایمەر



پێش 1445 قورئانی پیرۆز بۆ مرۆڤایەتی دابەزی و مرۆڤایەتی ڕێنوێی دەکات بە خواردنی زەیتون.

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەم دواییە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت یادەوەرییان بپارێزن و ئەگەری مردنیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەم بکەنەوە بە خواردنی زەیتی زەیتون.

توێژینەوەکە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی لە شاری بۆستن کە ڕۆژی دووشەممە لە شاری بۆستن بەڕێوەچوو، تێیدا ٩٠ هەزار کەس بۆ ئەو توێژینەوەیە پێشکەشکرا، دەرکەوت کە ئەوانەی ئارەزووی زەیتی زەیتون دەکەن، ئەگەری تووشبونیان بە نەخۆشی زەهایمەر کەمتەر.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، ئەوانەی ڕۆژانە زیاتر لە نیو کەوچک زەیتی زەیتونیان خواردووە، ئەگەری تووشبونیان بەنەخۆشی زەهایمەربە ڕێژەی لەسەدا 28 کەمتر بووە.

کۆنی دیکمان، ڕاوێژکاری خۆراکی لە نەخۆشخانەی سانت لویس لە لێدوانێکدا لەسەر توێژینەوەکە دەڵێت: “ترشە چەوری ئۆمیگا 3 ناسراوە بەوەی سوودی دژە هەوکردن دەبەخشێت، زەیتی زەیتونیش سەرچاوەیەکی باشی ئەم ترشەیە”

دیکمان وتیشی ڕێجیمێکی دەوڵەمەند بە زەیتی زەیتون دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم بکاتەوە، هۆکارێکی سەرەکیشە بۆ باشترکردنی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ و کارکردنی بۆرییەکانی خوێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بۆ دڵ باشە بۆ مێشکیش باشە، تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.

ئەم توێژینەوانە لەم سەردەمی پێشکەوتنانە کەدەکرێت، سەرجەمیان بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤەکانە و ئامانج لێی ڕاگرتنی تەندروستیانە، دەتوانین بڵێین قورئانی پیرۆز کە فەرمایستی خودای پەروەردگارە ، سەرچاوەی ئەم زانستانەیە کە ئێستا جیهان لەهەوڵی دۆزینەوەیدایە، زەیتونیش لە قورئانی پیرۆزدا باس کراوە، ( وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيۡتُونِ ، وَطُورِ سِينِينَ ).

كێشەی نێوان قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پاسپۆرت لەسەر چی بوو؟
پێشت كێشەی نێوان قائیمقامی هەڵەبجە و بەڕێوەبەری پاسپۆرت لەسەر چی بوو؟
شارێکی چین پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە هاوسەرگیری دەکەن
دواتر شارێکی چین پاداشتی ئەو کەسانە دەکات کە هاوسەرگیری دەکەن
ەیوەندیدار