دوو دز نامەیەکی سەیر بۆ خاوەنماڵێک جێدەهێڵن



“پارەمان نیە و دەبێت خواردن بخۆین”، ئەمە دەقی ئەو نامەیەیە کە دوو دز لە پارێزگای پۆردینۆن لە باکووری ئیتالیا بۆ خاوەن ماڵێکیان بە جێهیشتووە.

 

لە ڕووداوێکی سەیردا، دوو دز، کە هەڵیان کوتاوەتە سەر شوقەیەک لە ئیتاڵیا پەیامێکیان بەجێهێشتووە کە داوای لێبوردن لە خاوەن ماڵەکە دەکەن و نوسیویانە، ماڵەکەتان هیچی وای تێدا نەبوو ببرێت.

 

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دزەکان لە پارێزگای پۆردینۆن لە باکووری ئیتاڵیا یاداشتێکیان بۆ خاوەن شوقەکە بەجێهێشتووە، کە جگە لە داوای لێبوردن هاوسۆزیان بۆ ماڵەکە دەربڕیوە کە بەداخن بۆ ئەوەی هیچی وایان نەبووە شایانی بردن بێت.

دزەکان لە نامەکەدا نووسیویانە، دوای ئەوەی هیچ شتێکی بەنرخیان لە ماڵەکەدا نەدۆزیەوە، ئەمەش وای لێکردوون کە تەنها ئامێری قاوە سازکردن و ئامێری ئایرۆگریلەکەیان ببەن و نوسیویانە؛ ببورن، پارەمان نییە و دەبێت نان بیخۆین، بەڵام وا دیارە ئێوە “هیچتان نییە”.

 

مانگی ئاب بە شێوەیەکی نەریتی بە لوتکەی دزیکردن لە شوقەو باڵەخانەکان لە ئیتاڵیا دادەنرێت، بەو پێیەی دزەکان سوود لە پشووی هاوینە وەردەگرن و چاودێری شوقەکان دەکەن و ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر، زۆرجار دزەکان تەکنیک و ئامرازی پێشکەوتوو بەکاردەهێنن، بۆ نموونە قوفڵەکان بە ترشی نیتریک دەتوێننەوە.

 

سەرەتای مانگی ئاب، کەسانی نەناسراو هەوڵی دزییان لە شوقەیەک دا لە شاری ڕۆما کە هی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجانی بوو، دزەکان توانیان بگەنە شوقەکەی وەزیر، بەڵام بەهۆی سیستمی ئاگادارکردنەوە دزەکان هەڵاتن و ئامانجەکەیان سەری نەگرت.

کەمئەندامانی شەڕی داعش ماف و شایستە داراییەکانیان پێنادرێت
پێشت کەمئەندامانی شەڕی داعش ماف و شایستە داراییەکانیان پێنادرێت
ئەمساڵ ئایفۆن ١٤ پڕفرۆشترین مۆبایل بووە لە جیهاندا
دواتر ئەمساڵ ئایفۆن ١٤ پڕفرۆشترین مۆبایل بووە لە جیهاندا
ەیوەندیدار