ئەمساڵ ئایفۆن ١٤ پڕفرۆشترین مۆبایل بووە لە جیهاندا



دەزگای میدیایی “سی ئین بی سی” ئەمریکی ڕایگەیاندووە، مۆبایلی ئایفۆن ١٤ یەکێک بووە لە جۆرەکانی مۆبایلی زیرەک کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا زۆرەترین خواسستی لەسەر بووە لەجیهاندا.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ناوەندێکی تەکنەلۆجییەوە ئەنجامدراوە ئەوەخراوەتەڕوو، خوازیاران و کڕیاران لە جیهاندا ڕوویان لە کڕینی باشترین و نوێترین ئاماێرەکانە و خواستێکی جیهانی لەسەرە وەک لەو ئامێرانەی کە پێشتر خراونەتە بازاڕەکانەوە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ هەتا حوزەیران مۆبایلی ئایفۆن ١٤ی پرۆماکس کە دروستکراوی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکییە ٢٦.٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە کە ئەم ڕێژەیەش زیاترە لە فرۆشی هەر جۆرێکی دیکەی مۆبایل و بەراورد بە ئایفۆن ١٤ی پرۆ  ٥.٥ ملیۆن دانەی زیاتر لێفرۆشراوە و ئەمجۆرەش ٢١ ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەراورد بە کەرەستەکانی دیکە فرۆشی جۆرەکانی مۆبایل پشکی شێریان لە بازاڕەکاندا بەردەکەوێت و زۆرترین مامەڵەیان پێوەدەکرێت. هاوکات، ساڵی ڕابردوو مۆبایلی ئایفۆن ١٣ پڕفرۆشترینی بازاڕەکان بوو.

مۆبایلەکانی دیکەی وەک گالاکسی “ئەی١٤” لە ڕیزبەندی پێنجەمی مۆبایلە پڕفرۆشەکاندایە کە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا ١٤.٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و مۆبایلی گالاکسی “ئێس ٢٣ی ئۆڵترا” لەپلەی شەشەمدا دێت کە ٩.٦ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و مۆبایلە چینییەکان لەڕیزبەندییەکەدا نەهاتوون.

بڕیارە لە ئەیلولی ئەمساڵدا کۆتا وەشانی مۆبایلی زیرەکی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئایفۆن ١٥یە نمایش بکرێت.

دوو دز نامەیەکی سەیر بۆ خاوەنماڵێک جێدەهێڵن
پێشت دوو دز نامەیەکی سەیر بۆ خاوەنماڵێک جێدەهێڵن
سەرلەنوێ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
دواتر سەرلەنوێ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
ەیوەندیدار