هاتووچۆ بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بڕیاریدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە لە هەفتەی داهاتووەوە تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 دەدرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ڕێگە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 دراوە و پشکنین و هەزەشیان بۆ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، تاوەکو سەرەتای مانگی ئەیلول ژمارە ناکرێن، بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە، كە دەبێتە مانگی 9، ژمارە و تابلۆیان پێ‌ دەدرێت.

بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ساڵانە ڕێگە بە 3 مۆدێلی ئۆتۆمبێل دەدرێت بهێنرێنە ناو هەرێم و لە ئێستاشدا تەنها ئۆتۆمبێلەكانی مۆدێل 2021 و 2022 و 2023 دەهێنرێن و ژمارەیان پێ‌ دەدرێت، بەڵام لە مانگی 6-ەوە ڕێگە بە هاتنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 دراوە و لە مانگی 9-وە ژمارەیان پێ‌ دەدرێت و هاوكات لە مانگی 11-وە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2021 ڕادەگیرێت.

پلان داڕێژەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە لەسێدارە دران
پێشت پلان داڕێژەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە لەسێدارە دران
نوێترین زانیاری لەسەر گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا ڕاگەیەنرا
دواتر نوێترین زانیاری لەسەر گەشتەکانی سلێمانی و تورکیا ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار