پلان داڕێژەرانی تەقینەوەکەی کەڕادە لەسێدارە دران



حکوومەتی عێراق لەسێدارەدانی سێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکەی ناوچەی کەڕادەی بەغدای ڕاگەیاند

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی: “سێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ناوچەی کەڕادە ناوەڕاستی بەغدا لەسێدارە دراون”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە سێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ساڵی ٢٠١٦ی ناوچەی کەڕادە، لە سێدارە دراون.

لە سێی تەمووزی ٢٠١٦، خۆکوژێکی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی کەڕادە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە و لە ئاکامدا ٢٩٢ کەس کوژران و ٢٠٠ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکە کۆبۆتەوە، و بەکەسوکاری قوربانیانی تەقینەوەکەی ڕاگەیاندووە، ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ی ئەم مانگە، سزای لەسێدارەدان بەسەر سێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کەڕادە جێبەجێکراوە.

ھاوکات ڕۆژی سێی تەمووزی ٢٠١٦، دوای ئەنجامدانی کردەوەکە، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

ئەوکات ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردبوویەوە، ئەو کەسەی کە کردە خۆکۆژییەکەی لە ناوچەی کەڕادە ئەنجامدا، کەسێکی عێراقی سەربە ڕێکخراوی داعش بوو بەناوی “ئەبو مەھا”.

 

 

لەعێراق دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا
پێشت لەعێراق دوو ڕۆژ پشوو راگەیەندرا
هاتووچۆ بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بڕیاریدا
دواتر هاتووچۆ بۆ پێدانی تابلۆ بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل 2024 بڕیاریدا
ەیوەندیدار