بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێکی بەرز



بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٩٥ ملیۆن دۆلاری خستوەتە بازاڕەكانی عێراقەوە، بەهای دۆلاریش بۆ ١٥٤ هەزار دیناری عێراقی بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٤٤٠ هەزار و ٨٠ دۆلاری خستوەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٠ ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٤٨٠ دۆلار بەشێوەی حەواڵە بووە، ٢٥ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد بووە.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ بڕێکی زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی نەقد و حەواڵە خستە بازاڕەکانەوە.

دوێنێ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٣ هەزار و ٤٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، ئەمڕۆ بۆ ١٥٤ هەزار دیناری عێراقی بەرزبوەوە.

خولێکی دیکەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕاگەیەندرا
پێشت خولێکی دیکەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕاگەیەندرا
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ زیارەتکاری شیعە بوونە قوربانی
دواتر لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ زیارەتکاری شیعە بوونە قوربانی
ەیوەندیدار