خولێکی دیکەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا ڕاگەیەندرا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی خولێکی دیکەی بۆ پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ قۆناغەکانی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیاند و نووسراویشی ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەمەبەستی کردنەوە خولێکی دیکەی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نووسراوی ژمارە ١٦٢٨١ لەبەرواری ٢٧/٨/٢٠١٣ ئاراستەی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.

بەپێی نووسراوەکە، پێویستە ئەنجومەنی زانکۆ حکومییەکان تا بەرواری ٠١/١٠/٢٠٢٣ لەو کۆلێژ و بەشانەی مەرج و ڕێنماییەکانیان تێدایە و توانایان ھەیە پلانەکە پەسەند بکەن لەھەر پسپۆریەک ژمارەی کردنەوەی کورسیەکان دیاری بکەن و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن.

لە یەكەم ناوچەی كوردستان مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كرا
پێشت لە یەكەم ناوچەی كوردستان مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە كرا
بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێکی بەرز
دواتر بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێکی بەرز
ەیوەندیدار