لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢١ زیارەتکاری شیعە بوونە قوربانی


رووداوێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای واست، گیانلەدەستدانی پێنج زیارەتکاری ئێرانی و برینداربوونی ١٦ی دیکەی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پاسێکی نەفەرھەڵگر کە ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بۆ شاری کەربەلا دەگواستەوە، لەسەر ڕێگای نێوان قەزای بەدرە و ناحیەی دەبونی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای واست وەرگەڕاوە.

بەھۆی رووداوەکەوە، پێنج زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەیش برینداربوون.

بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ساڵانە، ژمارەیەکی زۆری شیعە مەزھەب لە وڵاتان و ناوچەکانی عێراق دەچنە شاری کەربەلا باشووری عێراق بۆ ئەوەی لە رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن بەشداری بکەن.

ڕێوڕسمی چلەی ئیمام حسێن بەپێی ساڵنامەی کۆچی لە یەکی مانگی سەفەر دەست پێ دەکات و لە ٢٠ی مانگی سەفەر کۆتایی دێت

بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێکی بەرز
پێشت بەهای دۆلار گەیشتەوە ئاستێکی بەرز
وێنە؛ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک ناڕەزایی بەشێکی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە
دواتر وێنە؛ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی لە کەرکوک ناڕەزایی بەشێکی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە
پەیوەندیدار