پەرلەمانتارێکی کورد داوای ڕوونکرنەوە لە عێراق دەکات



سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و تاکو هۆکاری دواکەوتنەی پشکی هەرێم ڕوونبکاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ی عێراق، تا ئێستا شایستەی دارایی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش نامەیەکم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە تاکو هۆکاری ئەم دواکەوتنەی پشکی هەرێم ڕوونبکاتەوە.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕونکردنەوە بدات کە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەکەی حکومەتی هەرێم لەسەر داهات و نەوت بەکوێ گەشتووە؟ ئێمە یاسای بودجەمان دەرکردووە، بەڵام جێبەجێ کردن و پابەندیەکان ئەرکی هەردوو حکومەتە چاودێریکردنیش ئەرکی پەرلەمانە.

 

سەرلەنوێ ئێران هەڕەشە لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
پێشت سەرلەنوێ ئێران هەڕەشە لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات
“چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت”
دواتر “چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت”
پەیوەندیدار