سەرلەنوێ ئێران هەڕەشە لە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات



ئێران جەخت دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی سەبارەت بە پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ عێراق واژۆی کردووە و دەڵێت مۆڵەتی چۆڵکردنی بارەگاکانی ئەو پارتانەش درێژ ناکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ناسڕ کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی ڕێککەوتنی ئەمنی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکە حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە تا مانگی ئەیلول گروپە چەکدارەکان لە چەك دابماڵێت و پاشان لەو بارەگا سەربازییانەی دروستیان کردوون بگوازێتەوە بۆ چەند سەربازگەیەك کە عێراق بۆیان دەستنیشان دەکات.

وتیشی، حکومەتی عێراق دەسەڵاتی کوردستانی عێراقی لە ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە جێبەجێ بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشیکردەوە کە “بە هیچ شێوەیەك ئەو مۆڵەتە درێژ ناکرێتەوە کە ڕۆژی 19ی ئەیلول کۆتایی دێت”.

کەنعانی بوونی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێم بە “خاڵێکی ڕەش”ی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ عێراق وەسفکرد و وتیشی: “ئاسایش بەلای ئێرانەوە گرنگە و ئومێدەوارین ئەو خاڵە ڕەشەش لەناوببرێت”.

ماددە كحولییەكان قەدەغە دەکرێن
پێشت ماددە كحولییەكان قەدەغە دەکرێن
پەرلەمانتارێکی کورد داوای ڕوونکرنەوە لە عێراق دەکات
دواتر پەرلەمانتارێکی کورد داوای ڕوونکرنەوە لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار