“چەند بڕیارێك لەبەرژەوەندی خەڵكی هەژار و کەمدەرامەت دەدرێت”



پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، چەند بڕیارێك بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت دەدرێت و خەمڵاندنی نرخی زەوی سندوقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە لێدوانێکیدا کە لە پەیجی پارێزگا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند، پێشتر ئەو رێنوێنییانەی كە بۆ زەویی سندوقی دەركرابوون تێبینییان لەسەر هەبوو، بەهۆی ئەوەی داواكارییەكی زۆری خەڵك هەبوو بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە رسوماتدا بكرێت، چونكە ئەوكات خەمڵاندنی تاپۆكردنیان بە 30%ی نرخی رۆژ بوو، لەو شوێنانەی كە زەوییەكانیان لێییە.

وتیشی: “لە ماوەی رابردوودا، ئێمە چەند كۆبوونەوەیەكمان كرد و داواكارییەكانی هاووڵاتییان كۆ كرانەوە و تاوتوێ كران و كرانە كۆنووسێك و كۆنووسەكە پەسند كرا.”

زەویی سندوقی، ئەو زەوییانەن کە چەپ و راستیان بەشێوەی زێدەڕۆ کراون بە خانوو، بەڵام تائێستا رێگە نەدراوە ئەوان بکرێنە خانوو.

پارێزگاری هەولێر وتیشی: “كۆنووسەكەمان بۆ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان نارد، ئەویش لەپێناو كارئاسانی و هاوكاریی خەڵكی هەژار و كەمدرامەت، لە زەویی سندوقی و فراوانكردنی حەرەمی گوند، بەپێی پێویست و نۆژەنكرنەوەی ئەو خانووانەی كە لە شوێنەكانی دیكە كراون، جەنابی سەرۆكی حكومەت رەزامەندیی لەسەر كۆنووسەكە داوە.”

ئومێد خۆشناو روونیشیكردەوە: “كۆنووسەكە لەم چەند رۆژە رەزامەندیی سەرۆكی حكومەتی بۆ وەرگیراوە و لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوە بە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان دەكرێت و رێنوێنیی تازە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكان دەردەكرێت.”

پارێزگاری هەولێر وتیشی: “بڕیاری زۆر باش دراون، خەمڵاندنی نرخی زەوەیی سندوقی لە 30% كراوەتە 10% و تاپۆ دەكرێن و رێگەپێدانی خانووكردنیان پێ دەدرێت، هەروەها هەر شوێنێك پێویست بكات بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوند، لیژنەكانی شارەوانی ئامادەكاریی بۆ دەكەن و راسپاردەی یەكە ئیدارییەكان دەدرێتە پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگاكان و بۆ فراوانكردنی حەرەمی گوندەكان رەزامەندیی لەسەر دەدرێت.”

ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد، بەپێی بڕیارەكان، دەست دەكرێت بە رێگەپێدانی نۆژەنكردنەوەی خانووەكان لە كۆمەڵگاكان و شوێنەكانی دیكە، وتیشی: “ئەو خانووانە پێشتر لەو شوێنانە دروست كراون و رێگەیان پێ نەدەدراوە نۆژەن بكرێنەوە، ئێستا هەواڵی خۆش بۆ ئەوان ئەوەیە، بڕیاری رێگەپێدانی نۆژەنككرنەوە دەدرێت و نۆژەنكردنەوەكانیش دەست پێ دەكەنەوە.”

پەرلەمانتارێکی کورد داوای ڕوونکرنەوە لە عێراق دەکات
پێشت پەرلەمانتارێکی کورد داوای ڕوونکرنەوە لە عێراق دەکات
پێشینەی تاوانیان هەیە و جارێکی دیکە دەستگیرکران
دواتر پێشینەی تاوانیان هەیە و جارێکی دیکە دەستگیرکران
ەیوەندیدار